ھەفتەیداھاتووجارێکی دیکە سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ وەزیرو پەرلەمانتارە کوردەکان کۆدەبێتەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: چاوەڕوان دەکرێ ھەفتەی داھاتوو جارێکی دیکە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیروپەرلەمانتارە کوردەکان کۆبێتەوە،چونکە بڕیارە رۆژی پێنج شەممە ئەولیژنەی لەکۆبوونەوەی پێشو پێکھاتبوو کۆبێتەوە ودواتر ڕاپۆرتێک ئامادەدە کەن لەبارەی بارودۆخەکەو گۆڕانکاریەکان لەکۆبوونەوەی داھاتوو پێشکەشی دەکەن.
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: راوێژکردن لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامە،بەڵام ڕەنگە بەھۆی ئەوەی ئەم ھەفتەیە پشوو بوو ڕاوێژەکان کەمتربووە.
عوسمان ڕونیشیکردەوە، ئەستەمە لەکۆبوونەوەی داھاتوو بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت، تەنھا لەحاڵەتێک نەبێت گەر ھەڵوێستی بەغداو لایەنەکان و دەرەوەش بە تەواو روونبێتەوە، رەنگە ئەو کات بڕیارێکی یەک لاکەرەوە بدرێت.
دوای تێپەڕاندنی بودجە لەپەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی شیعەو لەبەرچاونەگرتنی داواکارییەکانی کورد، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان کۆبۆوە و تێدا بڕیار درا وەزیرەکان بگەڕێنەوە کوردستان تا ئەوکاتەی ھەڵوێستی خۆیان رادەگەینن و لەھەفتەی رابردووش جارێکی دیکە کۆبوونەوە بڕیاردرا کۆبوونەوەکە بەرکراوەیی بمینێتەوە بۆئەوەی زیاتر ڕاوێژ بکەن وھەر لەکۆبوونەوەکەش لیژنەیەک پێکھات بۆ بەدواداچونی رەوشەکە و گۆرانکارییەکان.
بڵند ئیبراھیم




