دەوڵەتی یاسا: کورد لەکۆبوونەوەکانی داهاتووی حکومەتی بەغدا بەشداری دەکات

به‌غدا-KDP.info /ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند : وا بڕیاره وه‌زیره کورده‌کان و په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانیی کوردستانی بۆ به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، عه‌لی شه‌لاه به ئه‌لئه‌خبارییه‌ی راگەیاندووە: وه‌زیره‌کانی هاوپه‌یمانیی کوردستانی، ئه‌لعێراقییه و ڕه‌وتی سه‌دریش ئاماده‌ییان بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی سبەینی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی کابینه‌ی حکومەتی عێراق ده‌ربڕیوه، وه‌زیره کورده‌کانیش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی به‌غدا ده‌که‌ن، لەبەرامبەردا کە وەک حەسەن جیهاد پەرلەمنتاری کوردستانی رایگەیاندووە : بۆ بریاردان لە سەر گەڕانەو ە و یان بایکۆتکردنی دانشتەنکان لە بەغدا ، هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی سێ کەسی پێک هێناوە کە بریتین: لە فوئاد مەعسوم سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و دکتۆر رۆژنوری شاویس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایتی هەرێمی کوردستان.




