ئەندامانی گرووپی چاو‌دێر له‌سه‌ر پاشه‌کشێی هێزه‌کانی په‌که‌که دیاریکران

ئه‌نقه‌ره -KDP.info /چه‌ندین نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی ئابووری ناسراوه‌ی تورکیا بۆ ئه‌ندامێتی له گرووپی چاو‌دێر له سه‌ر پاشه‌کشێی په‌که‌که هه‌ڵبژێردران، به‌پێی هه‌واڵی دۆغان : پارتی ئاشتی و دیموکراسی به نوێنه‌رایه‌تی په‌که‌که و کورده به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له دوو کۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی بواره‌کانی ڕاگه‌یاندن، سیاسی و ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی بۆ ئه‌ندامێتی له گرووپی چاو‌دێر له‌سه‌ر پاشه‌کشێی هێزه‌کانی په‌که‌که، هه‌ڵبژارد.، یاشار که‌ماڵ، نووسه‌ر و ڕۆشنبیری ناسراوه‌ی کوردی تورکیا، قادر ئینانه‌ر له ئه‌کته‌رانی تورکیا، پڕۆفیسۆر مه‌دحه‌ت سنجر، کۆمه‌ڵناسی کورد-عه‌ره‌ب و چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوه‌ی دیکه‌ی تورکیا ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه چاوه‌دێره ده‌بن. بڕیاره ژماره‌ی کۆتایی گرووپی چاوه‌دێر له‌سه‌ر پاشه‌کشێی په‌که‌که بگاته سی که‌س، هێشتا له‌مه‌ڕ خشته‌به‌ندی زه‌مه‌نی بۆ پاشه‌کشێی هێزه‌کانی په‌که‌که و ئه‌و وڵاتانه‌ی که بڕیاره‌ی ئه‌و هێزانه تێدا بڕۆن دیار نییە، پێشتر هه‌ندێ له میدیاکانی تورکیا بڵاویان کربۆوە که بڕیار نییه هه‌موو ئه‌ندامانی په‌که‌که بڕۆنه هەرێمی کوردستان ، ئەگەر زۆر هەیە ژماره‌یه‌کیان بچنە رۆژئاوای کوردستانەوە.




