٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیندار زێباری: پێشوازی له راپۆرتی نەتەوه یەکگرتووەکان دەکەین و بەهەندی وەردەگرین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ دوای بڵاوبونەوەی دواین راپۆرتی نوسینگەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئەو راپۆرتە رادەگەیەنێت و دەڵێت: ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە راپۆرتەكە دەكەین بە راپۆرتێكی بێ لایەنی دەزانین و بەهەندی وەردەگرین.

 ئێوارەی ئەمڕۆ دینداری زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانی بڵاوكردۆتەوە كە كۆپیەكی دەستkdp.info كەوتوە تیایدا هاتووە:

 پێشوازی له زۆریەک له لایەنەکانی راپۆرتی نەتەوه یەکگرتووەکان سەبارەت به بارودۆخی عێراق دەکەن و به ئیجابیی لەقەڵەم دەدەن.
 

نووسینگەی نێردەی تایبەتی نەتەوی یەکگرتووەکان له عێراق، هەر چوار مانگ جارێک راپۆرتی خۆی لەسەر بارودۆخی عێراق بڵاو دەکاتەوه.

دیندار زێباری گوتی: ئێمه له حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەم راپۆرته دەکەین و به راپۆرتێکی بێ‌لایەنی دەزانین و به هەندی وەردەگرین.

سەبارەت به خاڵه ئیجابییەکانی راپۆرتەکه گوتی: راپۆرتەکه به روونی باس له گرنگیی گفتوگۆ و رێککەوتن لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی بەغدا سەبارەت به ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکات و هەروەها هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگه و سوپای عێراق و پۆلیس و هێزه ئەمنییەکان و گفتوگۆ و گەیشتن به خاڵێکی هاوبەش به پێویست دەزانێت.


دیندار زێباری باس له بەشێکی راپۆرتەکه دەکات که داوای له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووه، پەله بکات له دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و دابەش کردنی سامانەکان، ئەم یاسایه گرنگتره بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و حکوومەتی هەرێم و نەتەوه یەکگرتووەکان داوا دەکات بۆ دەرکردنی ئەم یاسایه پەله بکرێت.


جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم هەروەها پێشوازی لەو بەشەی راپۆرتەکه دەکات که داوای له حکوومەتی هەرێم و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی هەرێم کردووه، حکوومەتێکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێكبێنن و دەڵێت: ئەمه ویستی حکوومەتی هەرێمه بۆ بەرفراوان کردنی پرۆسەی سیاسی و پێویستیی بەشداریی هەموو هێزه سیاسییەکان به ئۆپۆزسیۆنیشەوه.

نەتەوه یەکگرتووەکان هەروەها داوای کردووه، دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیی خۆی دەربڕی، هەڵبژاردن له کاتی خۆی ئەنجام بدرێت.

زێباری دەڵێت: ئەمه خاڵێکی ئیجابیه له راپۆرتەکەدا که باس لەوه دەکات، ئەم قەیرانەی ئێستا له عێراق هەیه، ئەنجامی ناکۆکیی سیاسییه و رێککەوتنی سیاسی بنەمای پرۆسەی سیاسییه و دەبێت حکوومەتی ئیتیحادی، وڵامدەرەوەی رێککەوتنی سیاسی و سیستەمی ئیتیحادی بێت.

سەبارەت به گرنگیی راپۆرتەکه بۆ هەرێمی کوردستان، دیندار زێباری گوتی: ئەم راپۆرته له دوو لایەنەوه بۆ هەرێم گرینگه، یەکەم ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشکرا باسی له بوونی بەربەستێک له پرۆسەی سیاسی دەکات که رێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی ئیتیحادی، به رێگەچارەی جێگیریی سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی دادەنێت و ئەمه بانگهێشتێکه لەلایەن نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی پەله بکەن له دان‌نان به مافەکانی هەرێم و پێویستیی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم سەبارەت به شته گرینگەکان، وەک یاسای نەوت و گاز.

زێباری دەڵێت: ئێمه له هەرێم، بنەمای ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا به نەبوونی یاسای دابەش کردنی سامانەکان دەزانین و ئەم یاسایه زۆریەک له کێشەکان، وەک مادەی١٤٠ و پرۆسەی ئاوادان‌کردنەوه و مەسەلەی پێشمەرگه چارەسەر دەکات".

 

هەواڵی پەیوەندیدار