عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ 6 خاڵی سنوری نوێ دەكاتەوە

عێراق -KDP.info /وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای دەکات: کە دوای تەواوبونی خاڵی سنوری (شەلامجە) حكومەتی عێراق 5 خاڵی سنوری نوێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەكاتەوە، لیوا عیسام یاسین بەڕێوەبەری خاڵە سنوریەكان لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: رەزامەندیمان لەسەر دروستكردن و كردنەوەی 5 خاڵی سنوری نوێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نیشانداوە و نەخشە و شوێنی دروستكردنی خاڵە سنوریەكان و پلانی دروستكردنیان تەواو بوە و چاوەڕێی خەرجكردنی بوجەی 2013ی عێراقین بۆ ئەوەی دەست بەدروستكردنیان بكرێت، بەڕێوەبەری خاڵە سنوریەكان لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكراشی كرد: لەدوای تەواوبونی ئەو 5 خاڵە سنوریە كەپێكهاتوە لە ( زرباتیە و سەفوان و وەلید و رەبیعە وباشماخ و عەرعەر)، پلان بۆ دروستكردنی 2 خاڵی سنوری تریش دانراوە و لەداهاتودا دروست دەكرێت.




