وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گه‌یشته بەغدا
__2013_03_24_h16m2s2__GH.jpg)
عێراق -KDP.info /له‌سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری گه‌یشته شاری به‌غداو بڕیاریشه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدرالیدا ڕه‌وشی ناجێگیری عێراق و ناوچه‌كه تاووتوێ بكه‌ن، ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرایكرد كه به جۆن كیری له‌و سه‌ردانه كتوپڕه‌یدا، به‌نیازه پێشنیازێك بخاته به‌رده‌م سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیكی تا دووباره چاو به بڕیاری دواخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌وادا بخشێنێته‌وه، رۆیته‌رز له‌زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه بڵاویشیكردۆته‌وه، کە جۆن كیری له‌گه‌ڵ مالیكی كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون كه ئه‌و فڕۆكه ئێرانیانه‌ی به ئاسمانی عێراقدا ده‌فڕن، چه‌ك بۆ حكومه‌تی سوریا ناگوازنه‌وه.




