خوزه‌یر خوزاعی بوودجەی عێراقی پەسەند کرد

عێراق -KDP.info /جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه بودجه‌ی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2013 په‌سه‌ندكرد، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی خوزه‌یر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی کە له ده‌ستوری عێراق پێیدراوه جێگری سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌ربڕیوه، جێی ئاماژه‌یه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له حه‌فتی ئازاری ئه‌مساڵ بودجه‌ی گشتی عێراقی بەبێ رەزامەندی و ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كورد و به‌شێك له لیستی عێراقیه‌ی پەسەند کرد، بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق بڕه‌كه‌ی بریتییە لە 138 ترلیۆن و 424 ملیار و 608 ملیۆن دینار.




