ئەگەری ئەوە هەیە بەیانی ناوی دواین قۆناغی دامەزراوانی هەولێر ئاشكرا بكرێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /بەپێی گوتەی سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتیەكە سەرجەم داتاو زانیاریەكانی تایبەت بە دواین قۆناغی دامەزراندنی هەولێر داوە بە پارێزگای هەولێر و ئەگەری ئەوە هەیە كە بەیانی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە ئاشكرا بكرێت.
حسێن كاكل بەرێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: لەئێستادا ناوی دوای قۆناغی دامەزراوانی هەولێر بۆ دەرچووانی ناوەندی و خوار ناوەندیمان پێشكەش بە پارێزگای هەولێر كردووەو ئێمە سەرجەم كارەكانمان لای خۆمان ئەنجامداوە كە ژمارەیان 835 كەسە و چاوەڕوان دەكرێت بەیانی پارێزگای هەولێر سەرجەم ئەو ناوانە ئاشكرا بكات.
گوتیشی: جگە لەو ژمارەیە ئێمە كاری 400 پلەی وەزیفی تر كە بۆ قەزای مەخمور تەرخان كراوەبۆبڕوانامەكانی بەكالۆریۆس و خوارتر و ئێستا ئەو 400 ناوەشمان پێشكەش بە قایمقامیەتی مەخمور كردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش ئەو ناوانە ئاشكرا بكەن.
بڕوا بەرزنجی




