٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆکاری كۆمەڵكوژییەكەی رۆبۆسكی ئاشكرا كرا

سەرچاوە: KDP.info

 توركیا- KDP.info   /دوای تێپەربوونی 15 مانگ بە سەر كۆمەڵكوژییەكەی رۆبۆسكیدا راپۆرتی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە ئاشكرا كرا. دوای ئەوەی لە رۆژی 28 ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2011 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی رۆبۆسكی یان بۆردومانكرد و  بەهۆیەوە 34 كەس  كوژران, دواتر لە ژێر گوشاری رای گشتیدا پەرلەمانی توركیا كۆمیسیۆنێكی بۆ لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە پێكهێنرا. كۆمیسیۆنەكەش لە دوای 15 مانگ راپۆرتی خۆی ئاشكراكرد و لە راپۆرتەكەدا ئاشكرا كرابوو كە ئەو كۆمەڵكوژییە بەهەڵە ئەنجامدراوە، بەڵام بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو وتەیە لە راپۆرتەكەدا هیچ بەڵگەیەك نیشان نەدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار