٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران لە گواستنەوەی چەك بۆ رژێمەكەی ئەسەد بەئاسمانی عێراق بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-KDP.info/تۆڕی (CNN) بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەشاری بەغدا كەوتووە، تاكو ئێستا عێراق ئەو فڕۆكە ئێرانیە ناپشكنێت كەچەك و جبەخانە بۆ ناوخۆی سوریاو پاڵپشتی ڕژێمەكەی ئەسەد دەگوازنەوە. هەروەها ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، هۆكاری بەردەوام بوونی عێراق لەڕێگەدانی گواستنەوەی چەك بۆ ڕژێمەكەی ئەسەد لەترسی ئەوەیە نەوەكو ململانێكانی ناوخۆی سوریا بۆ ناوخۆی ووڵاتەكەی بگوازرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی بەغدا بەردەوام بێلایەنی خۆی لەجەنگی ناوخۆی سوریا راگەیاندووە، بەڵام وەک تۆڕی (CNN) رایگەیاندووە: تاكو ئێستا ئێران بەردەوامە لەگواستنەوەی چەك بۆ ڕژێمەكەی ئەسەد بەئاسمانی عێراق دا.

هەواڵی پەیوەندیدار