تارق هاشمی: لە ساڵی 2006 هەوڵی کودەتام بەسەر مالیکی شکستی هێنا

عێراق-KDP.info/جێگری سەرۆك كۆماری عێراق تارق هاشمی ئاشکرای کرد: کە ئەو لەساڵی 2006 هەوڵیداوە كودەتا بەسەر سەرۆك وەزیری ئێستای عێراق نوری مالکی بكات، بەڵام هەوڵەکی شكستی هێناوە. تاریق هاشمی كەئێستا لە دەرەوەی وڵاتە و بەپاساوی كاری تیرۆری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دراوە، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیس بووك رایگەیاندووە، لەساڵی 2006 ئەو نیازی وابوو كودەتایەكی سەربازی بەسەر نوری مالیكی سەرۆك وەزیراندا بكات، چونكە ئەو كەسێكە شكستی هێناوە لە بەرێوەبردنی ووڵات، بەڵام هەوڵەكەی شكستی هێناوە و لەلایەن گۆندەلیزا رایس ی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا بەپەلە هەواڵەكەی پێدراوە. بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی هاشمی بۆیەكەم جارە لەوەتەی لەساڵی 2011 عێراقی جێهێشتووە و لە تورکیا نێشتە جێبووە.




