٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەکەکە چوار مەرجی هەیە بۆ پاشەکشێی چەکداری

سەرچاوە: KDP.info

 تورکیا -KDP.info/ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) مەرجە سەرەکییەکانی لەپێناو هەنگاوی سەرەتایی بۆ پاشەکشێی هیزەکانی لە خاکی تورکیاوە ڕاگەیاند، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی وەتەنی تورکیا، لە حاڵێکدا خشتەبەندی زەمەنی پاشەکشێ و چەکداماڵینی هێزەکانی پەکەکە بۆتە گرینگترین هەنگاوەکانی سیاسی و ئاسایشی تورکیا، پەکەکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ پاشەکشێی هێزەکانی چوار مەرجی دیاری کرد، یەکەم :هێزە سەربازییەکانی تورکیا ناوچەکانی قەندیل، خواکورک، زاپ، حەفتانین لە هەرێمی کوردستانوەکوو ناوچەیەکی پاراستنی میدیا و مەڵبەندی سەربازیی پەکەکە بناسێن و لە هەرچەشنە هێرشێک بۆ سەر ئەو ناوچانە دووری بگرن، دووەم:دەوڵەتی تورکیا لە زووترین کاتدا بە باشتر کردنی بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئۆجەلان و لە پێناو ئازادی، کار بکات و بە کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئیمرالی ئەو دەرفەت و پێداویستیانە بڕەخسێندرێت،کە ئۆجەلان ڕاستەوخۆ، رۆڵی خۆی لە دانوستانی ئیمرالی بگێڕێ. سێیەم: بەمەبەستی دابین کردنی بارودۆخی یاسایی و مافی گونجاو بۆ پاشەکشێی هێزەکانی پەکەکە، هەرچی خێراتر هەنگاوی پێویست لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بهاوێژرێت، چوارەم: حکوومەتی تورکیا لە زووترین کاتدا ئەو کارانەی بۆ هاتنەدی داواکاریی کورد پێویستە، ئەنجام بدات و لەڕێگای ڕێفۆرمەوە بەشێوەی جددی و بوێرانە هەنگاو بهاوێژێت.

هەواڵی پەیوەندیدار