حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له ئاگربه‌ستی PKK ده‌كات

له راگه‌یه‌نراوێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیریى له ئاگربه‌ستى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه كرد ، ئه‌مه‌ش ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی و پشتگیری له‌و ئاگربه‌سته ده‌كات كه ئه‌مڕۆ یه‌كلایه‌نه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا ، پێمان وایه بڕیارێكی ئه‌رێنی و له جێی خۆیه‌تی و هیوادارین ببێته ده‌سپێكی بێده‌نگبوونی یه‌كجاره‌كیی چه‌ك و ڕاوه‌ستانی ڕژانی خوێن له نێوان گه‌ریللاكانی په‌كه‌كه و هێزه چه‌كداره‌كانی توركیادا و ئه‌نقه‌ره‌ش به شێوه‌یه‌كی جددی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره به نیازپاكی و ئاماده‌یی بۆ ئاشتی و به هه‌نگاوێكی ڕاست به‌ره‌و ئاشتی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات ئاگربه‌سته‌كه بقۆزنه‌وه و بیكه‌نه هانده‌رێك بۆ هه‌نگاونانی زیاتر به‌ره‌و ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه، هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه و سیاسیانه‌ی پرسی كورد له توركیا ده‌كات و وه‌ك هه‌میشه پێی وایه ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی سیاسییه و ته‌نیا به ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، نه‌ك به شه‌ڕ و شێوازی سه‌ربازی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،
23ی ئازارى2013




