قه‌ره‌یلان: په‌كه‌كه پابەندی بڕیاره‌كانی ئۆجه‌لان دەبێت

KDP.infoکوردستان- /موراد قه‌ره‌یلان رایگەیاند کەپه‌كه‌كه پابەندی بڕیاره‌كانی ئۆجه‌لان دەبێت و داواشی لە هەموو هێزە چەکدارەکان کرد، کە پابەندی بریارەکانی ئۆجەلان بن ، پاش راگه‌یاندنی په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئامه‌د، موراد قه‌ره‌یلان، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان، به ده‌ركردنی په‌یامێك پشتگیریی و پابه‌ندبوونی هێزه‌كانی له‌و په‌یامه راگه‌یاند: به‌پێی هه‌واڵی كوردپرێس، له په‌یامی پشتگیریی قه‌ره‌یلاندا هاتووه، کە په‌كه‌كه نایه‌وێت له‌هه‌موو بارودۆخێكدا شه‌ڕ بكات، ئه‌و پارته ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه له بارودۆخی ئاشتیشدا له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌نگاو بنێ و واز له چالاكی سه‌ربازی بێنێ.
قه‌ره‌یه‌ڵان ئه‌وه‌شی خستۆتە روو: کە په‌كه‌كه وێڕای پشتگیریی ته‌واوه‌تی له په‌یام و داواكارییه‌كانی ئۆجه‌لان، بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ئۆجەلان هەموو هێزە چەکدارەکان ئاماده‌ن،جێی باسه دوای ئه‌م لێدوانه‌ی قه‌ره‌یه‌ڵان زۆرێك له میدیاكانی توركیا بڵاویان کردۆتەوە کە یاخی بوون و شەڕی چەکداری به‌فه‌رمی لە تورکیا كۆتایی پێهاتووە.




