موفتی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی ده‌ستگیركرا

عێراق-KDP.info/له باكووری بابل موفتی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده، ده‌ستیگر كرا‌و،لەمبارەیەوە به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل بە سۆمەرییە نیوز رایگه‌یاند: هێزێكی پۆلیس ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له ناحیه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكووری بابل موفتی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده، عه‌بدوڵا جه‌نابی و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستیگر كردووه. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل ئاماژه‌یداوه:كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان پاڵپشت به زانیاری دروستی هه‌واڵگیری ئه‌نجامدراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا به‌رده‌وامه.




