زۆر بوونی ژمارەی دانیشتووان قەیرانێکی تری میسر دەبێت

میسر-KDP.info/بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتووانی میسر گەیشتۆتە 92 ملیۆن کەس و زۆری پێناچێت میسر دەبێتە یەكێك لەو وڵاتانەیجیهانكە دانیشتووانی لە100 ملیۆن كەس زێدەتر دەبێت، چونكە ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی بۆ 2 ملیۆن کەس زیاد دەكات. بەڕای زۆرێك لە چاودێرانی سیاسی و ئابووری ئەم گەشە زۆرەی دانیشتووان كاریگەری نەرێنی گەورەی دەبێت، لەسەر ئایندەی میسر لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە ئەمنی و سیاسییەی كە وڵاتی گرتۆتەوە، چونكە ئابووریی میسر لە گەشەكردن وەستاوە و ئەم گەشە زۆرەی دانیشتووانیش دەبێتە هۆی زۆربوونی بێكاری و هەژاری بەتایبەتی لەناو توێژی گەنجاندا.سەرەڕای قەیرانەکانی تری سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی ئاڵۆزبوونی رۆژانەی پەیوەندی نێوان ئیخوان موسلیمینی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن و ناڕەزایی هاووڵاتیان و خۆپیشاندانەکان،کە ئەمیش گرفتێكی تردەبێت و بەرۆكی میسر دەگرێت.




