٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لێبوردنی لە هاوتا تورکییەکەی کرد

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرای کرد، کە ئێوارەی دوێنێ هەینی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین نێتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لێبوردنی لە رەجەب تەییب ئەوردۆغان، هاوتا تورکیاییەکەی کردووە، بەهۆی هێرشیرابردووی ئیسرائیل بۆ سەر گەمییەی مەڕمەڕە کە کوژرانی 9 هاووڵاتی تورکی لێکەوەتەوە، لەم په‌یوەندییەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی داوە کە قەرەبووی بنەماڵەی قوربانیانی رووداوی گەمییەی مەڕمەڕە بکرێتەوە، بەپێی راپۆرتی تایبەتی دۆغان، نێتانیاهۆ بە ناوی ئیسرائیلەوە داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کردووە و سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لە خولەکەکانی کۆتایی ئەو په‌یوەندییە تەلەفۆنییەدا، داوای لێبوردنی نێتانیاهۆی قبووڵ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار