٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دوو رۆژی جەژنی نەورۆز لە ھەولێر ھیچ رووداوێک ڕوینەداوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ عەقید عەبدولقادر محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی شاری ھەولێر بە kdp.infoراگەیاند: لە دوو رۆژی جەژنی نەورۆز خۆشبەختانە تا وەکو ئێستا ھیچ رووداوێکی مردن و بریندارکردن و دزین  رووی نەداوە.

عەقید عەبدولقادر محەمەد گوتیشی: ئەو پلانەی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆزی دایان ڕشتبوو 100% سەرکەوتوو بووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پلانەکە بۆ ھەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆزە.

پێش جەژنی نەورۆز بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە پلانێکی ئەمنی تۆکمەیان داڕشت بۆ ھەر سێ رۆژی جەژنی نەورۆز بۆ رێگریکردن لە ھەر رووداوێکی نەخوازراو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار