٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن بەفەرمی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێمی راگەیاند

سەرچاوە: AK News

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەمڕۆ سێشەم بەشێوەیەكی رەسمی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند كە بڕیاربوو لە 27 ئەیلول/سێپتێمبەری داهاتوو بەڕێوە بچێ.

فەرەج حەیدەری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە هەولێر، ئاشكرای كرد، بەشێوەیەكی رەسمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی نادیار.

روونی كردەوە، واخستنی هەڵبژاردنەكە بە دوو هۆ بووە كە یەكێكیان برێتی بوو لەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان لە بڕگەی 5 مادەی 32دا دەڵێ دەبێ هاووڵاتییانی مەسیحی تەنیا دەنگ بە كاندیدانی مەسیحی بدەن.

"بەڵا/ بەپێی پێوەرە ناودەوڵەتییەكان لە هیچ هەڵبژاردنێكی دنیادا شتی وا نییە دەنگدەر ناچار بكرێ دەنگ بە كاندیدی دیاریكراو بدا، هۆكەی تر گرفتی تەكنیك بوو لە كۆمسیۆن" حەیدەری گوتی.

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستە هەرێمی كوردستان گرفتی ئەوەی هەیە كە لە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگەكانیدا دەسەڵاتی ئەنجوومەنەكان دیاری بكرێ، بۆیە تا ئەو گرفتانە چارەسەر نەكرێ و یاسای ئەنجوومەنی پارێزگەكان هەموار نەكرێ نازاندرێ لە چ كاتێكدا هەڵبژاردنەكە دێتە ئەنجامدان.

ماوەی 7 ساڵە ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنیان ئەنجام نەداوە و بەو هۆیەشەوە رووبەڕووی رەخنە دەكرێنەوە، بەڵام پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2010 تەمەنی یاسایی درێژ كردنەوە.

لای خۆیەوە قاسم عەبودی بەڕێوەبەری ئیدارەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەمان كۆنگرەدا رای گەیاند، جگە لەو هۆیانەی باسكران هیچ هۆیەكی تر لە پشت دواخستنی هەڵبژاردنەكەوە نییە، لە اهاتوودا دەسەڵاتی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلای ەرلەمانی كوردستان دەبێ.

هەواڵی پەیوەندیدار