٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوەی لەگەڵ ئه‌نجێلا مێركل: حکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق دەتوانن بەیەکەوە رۆڵێکى گرنگ لە یارمەتیدانى تورکیا و ئەڵمانیا و وڵاتانى دیكه‌ى ئەورووپا ببین

سەرچاوە: KDP.info

لە پەراوێزى به‌شداریكردنى له‌ کۆنفرانسى نێودەوڵەتیى ئاسایشى ووزە و کاروبارى دەرەوە كه‌ ڕۆژى چوارشەممە 20ى ئازارى 2013 لە بەرلین به‌ڕێوه‌ چوو، نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، چاوى بە خاتوو ئەنجێلا مێرکل راوێژکارى ئەڵمانیا كه‌وت.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى پوختەیەکى دەربارەى بارودۆخى ئێستاى عێراق پێشکەش بە راوێژکارى ئەڵمانیا کرد و ئاماژەی به‌وه ‌دا کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان کار دەکات لە پێناو یارمەتیدانى عێراق بۆ چارەسەرکردنى هەموو کێشە هەڵپه‌سێردراوەکان لە رێگاى دیالۆگ و پشتبەستن بە دەستوورى هەمیشەیى عێراقه‌وه‌.

دەربارەى بابەتى سامانە سروشتیەکانیش سەرۆک وه‌زیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق دەتوانن بەیەکەوە رۆڵێکى گرنگ لە یارمەتیدانى تورکیا و ئەڵمانیا و وڵاتانى دیكه‌ى ئەورووپا لە فراوانکردنى سەرچاوەکانى دابینکردنى وزە و دڵنیابوون لە سەرچاوەیەکى سەقامگیرى دابینکردنى وزە ببینن.

شایانى باسه‌ سه‌ره‌تاى هه‌مان رۆژ له‌ کۆنفرانسەكه‌دا كه‌ گرووپى پارتى دیموکراتى كریستیان‌ لە پەرلەمانى ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تى راوێژكارى ئه‌ڵمیانیا خاتوو ئه‌نجێلا مێركل، لە باڵەخانەى رێیخستاگى مێژوویى لە بەرلین سازى كردبوو، نێچیرڤان بارزانى  وته‌یه‌كى پێشکەشکرد.

لە وتەکەیدا سەرۆک وەزیران ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئەو پێشکەوتنەى هەرێمى کوردستان لە بوارى پەرەپێدانى کەرتى نەوت لە ساڵى 2007ەوە تاکو ئێستا بە دەستى هێناوە، بۆ یارمەتیدانى عێراق بووە لە رووى زیادکردنى هەناردەى نەوت و داهات. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ جەختکردنەوەى سیاسەتى دەرەوەى ئەلمانیا لەسەر ئاسایشى  وزە دەرفەتێک بوو بۆ زیاتر بەهێزکردنى هاوبەشییەکانى لە گەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق.

نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها روونى كرده‌وه‌ ئەو رێژە یەدەگە زۆرەى نەوت و گاز كه‌ لە ساڵى 2007ەوە لە هەرێمى کوردستان دۆزراوەتەوە؛ دەتوانێت یارمەتیى ئەورووپا بدات لە دابینكردنى سەرچاوەى  وزە بۆ داهاتوو. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ گوتى: کاتێک حکوومەتى هەرێمى كوردستان توانى پێداویستییەکانى ناوخۆ دابین بکات، ئەو کات وەک هاوبەشێکى جێگاى متمانەى هەردوولا، دەتوانێت بۆ ماوەیەکى درێژخایەن بەشدارى لە دابینکردنى گازى سروشتى بۆ تورکیا و ئەورووپا بکات. هه‌روه‌ها تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ حکوومەتى هەرێمى كوردستان بە جددى کار دەکات بۆ بنیاتنانى هێڵێکى دیكه‌ى گواستنەوەى هەناردەکردن بۆ عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: دۆزینەوەى نەوت لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە، بەڵام پێویستە بیر لە چۆنیەتیى گەیاندنى نەوت و گاز بۆ بازاڕەکانى جیهان بکەینه‌وه‌، ئەمەش نەک تەنیا بۆ گواستنەوەى بەرهەمى کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان، بەڵکو بۆ گواستنه‌وه‌ى بەرهەمى ناوچەکانى دیكه‌ى عێراقیش، هەر راستە.

سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ لە گەڵ ئامادەبوونى هێڵى گواستنەوەى هەناردەکردن لە ساڵى 2019، دەتوانرێت رۆژانە زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل لە رێگاى دەروازەى  وزەى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هەناردەى بازاڕەکانى جیهان بکرێت كه‌ ئەمەش هەمووى به‌ ماناى زیادبوونى داهاتى عێراقه‌ بە گشتى. هەروەها گوتى : دەرەنجامى فراوانبوونى کەرتى ئابووریى عێراقیش، بەشدارى لە سەقامگیرى و یەکپارچەیى عێراق دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار