خۆپیشاندانی ناوچە سونەنشینەکانی دژ بە حکوومەتی بەغدا بەردەوامە

عێراق- KDP.info/ لە دوای بەردەوامبوونی چەندین مانگی خۆپیشاندانەکانی شارە سونە نشینەکان دژی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی بەغدا، ئه‌مڕۆ هەینی له پارێزگه‌ى ئه‌نبار و مووسڵ و كه‌ركووك خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژ به دەسەڵاتی حکوومەتی مالكی سازكرا. له‌و باره‌وه مانگرتووه‌كانى رومادی له ژێر دروشمی نا بۆ حكوومه‌تى ئاژاوه و خوێن رشتن، هێرشێكى توندی رەخنەگرانەیان كرده سه‌ر حكوومه‌ت و به به‌رپرسیاری خوێنڕشتن و ته‌قینه‌وه‌كانى عێراق و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و له‌سێداره‌دانی بێ تاوانیان ناوبرد.
هاوكات ستایشى كشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانی ره‌وتی سه‌دریان له حكوومه‌ت كرد و داوایان له فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد له روخاندنی حكوومه‌تدا په‌له بكه‌ن و دووپاتیان كرده‌وه كه به‌رده‌وامبوونی ئه‌م حكوومه‌ته ، واتای بەردەوامی وێران بوونى وڵاتى به‌دواوه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دانیشتووانی شارى فه‌لوجه رژانه گۆڕه‌پانی مانگرتن له شاره‌كه و نه‌مامى زه‌یتونیان له‌گه‌ڵ خۆیان هەڵگرتبوو، تا له‌سه‌ر شۆسته‌ى رێگه‌ى خێرا بیانچێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وتاربێژى گۆڕه‌پانی مانگرتن له شارى سامه‌ڕا هێرشى كرده سەر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به حه‌جاجى یوسف سه‌قه‌فی ناوبرد؛ هاوكات مانگرتووه‌كان چه‌ند دروشمێكیان به‌رزكردەوه و تێیدا نووسیبوویان به‌غدا به‌ره‌و لاى تۆ دێین و مالكی بڕۆ به‌ر له‌وه‌ى ده‌رتبكه‌ن. هەروەها شیص کەربەلائی رایگەیاندووە کە عێراقییەکان ئەمطۆ لە سەرشترین قەیرانەکانیان لە مێژوودا دەژین.
هاوكات وتاربێژى گۆڕه‌پانه‌كه داواى له پۆلیس و هێزه‌كانى سوپا كرد لایه‌نگرى و پشتیوانی له مانگرتووان بكه‌ن چونكه ته‌نیا بۆ داواكردنی مافه‌كانیان و نه‌هیشتنی زوڵم و سته‌م مانیان گرتووه‌و هوشداریشى دانێ نه‌كه‌ن ته‌قه له مانگرتووه‌كان بكه‌ن یان رێ نه‌ده‌ن رۆژنامه‌نووسان بچنه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.




