٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەنگدانەوەی پەیامەكەی ئوجەلان لە توركیا

سەرچاوە: KDP.info

کوردستانی باکور-  KDP.info/ دوای ئەوەی لە رێوەرەسمی پیرۆزبایی نەورۆزی ئەمساڵدا پەیامی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵلا ئوجەلان خوێندرایەوە، روشنبیر، نووسەر و سیاسەتمەدارەكانی توركیا هەر یەكە و بە جۆرێك ئەم پەیامەیان هەڵسەنگاند.

جەنگیز چاندار" پەیامەكەی ئوجەلان زۆر گرنگ و ئەرێنی بوو و سوور بوونی ئوجەلان لە سەر پێكەوە ژیانی كورد و تورك بوو بە هۆكاری سڕینەوەی فكری دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆ لە توركیا و جەختی لەوە كردووەتەوە ئەوان یەكپارچەیی خاكی توركیا دەپارێزن.

جۆنەیت ئوزدەمیر" ئەگەر ناوەرۆكی پەیامەكەی ئوجەلان كۆرت بكەینەوە ئەوا دەبێت بڵین توركیا پارچە ناكەن و ئەو پەیامەی ئوجەلان ئەگەر لە لایەن بەرپرسێكی دەوڵەتەوە نووسرابایا ئەوەندە جەختی لە سەر یەكیەتی و پێكەوەبوون و یەكسانی توركیای نەدەكردەوە.

ئەمرە ئۆسلۆ" دەبێت بڵێن ئاشتیمان پیرۆز بێت، لە پێشماندا مەترسی زۆر هەیە بەڵام ئەمە هەنگاوێكی زۆر گرنگ و بە نرخە كە پێویستە پشتگیری لێوە بكەین.

عوسمان بایدەمیر" هیوادارم كە ئەم نەورۆزە سەرەتای ئاشتی، دادوەری، ئازادی و برایەتی بێت.

فاتێح چەكرگە" لە راستیدا ئەمە دەرفەتێكی مێژووییە، ئەو دەوڵەت كە سی ساڵە لە راستییەكان تێنەگەیشتووە وا خەریكە بۆ ئاشتی هەنگاوی گرنگ دەنێت.

ئەمین چۆڵاشان" ئەو شتەی كە ئەمرۆ لە دیاربەكر روویدا مۆر كردنی پەیمانێك لە نێوان دەوڵەتی توركیا و رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكەدا بوو و بۆمان روون بوویەوە كە توركیا نە لە لایەن حكوومەتەوە بەڵكۆ لە لایەن ئوجەلانەوە ئیدارە دەكرێت.

هەلال قاپڵان" ئوجەلان وتی: سەردەمی شەری چەكداری كۆتایی پێهاتووە و سەردەمی ئاسمیلاسیۆنیش تێپەڕ بووە.


نیهال بەنگیسۆ قاراجا" دەوڵەت تێگەیشت كە كورد كوردە و ناڵێت من توركم و ئوجەلانیش تێگەیشت كە كوردەكان مسڵمانن و گوشتی بەراز ناخۆن.

عەمبەرین زەمان" نامەكەی ئوجەلانم خواندەوە لە راستیدا دادگایی كردنی ئاڵی 1991ی ئیمراڵی بە بیر هێنایەوە، ناوەرۆكی پەیامەكەی ئوجەلان تەنیا یەك لاپەڕە بوو.

ئیحسان ئەلیاچێك" ئوجەلان دەڵێت راستییەكانی نێو پەیامەكانی حەزرەتی مووسا، عیسی و محەمەد ئەمرۆ ئاشكرا دەبن ئەگەر چەكەكان بێدەنگ ببن ئەو كاتە دەبینن چی روو دەدات.

مەتەخان دەمیر" هیوادارم بانگەوازییەكەی ئوجەلان جێبەجێ دەكرێت.

حوسێن ئایگوون" تێگەیشتین كە ئوجەلان و ئەردۆغان لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد لە ژێر ئاڵای ئوممەتدا رێككەوتوونە.

گۆنتەكین ئاڤجی" ئەو رۆلەی كە دەكەوتە سەر شانی ئوجەلان و دەوڵەت داوای لێدەكرد ئەمرۆ باش یا خراب جێبەجێ كرد و ئەمرۆ سرا هی پەكەكەیە با بزانین پەكەكە چی دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار