لە 2019ـدا هەرێمی كوردستان لە ڕۆژێكدا دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت

ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان پەرە بە بەرهەمهێنانی نەوت دەدات و لە 2015ـدا ملیۆنێك بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و لە 2019ـیشدا دەیگەیەنێتە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
هەورامی ئەمڕۆ لە كۆِربەندی ئابووریی جیهانیدا لە ئیستانبووڵ ڕاگەیاند: كە ئێستایش هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕۆژانە 300 تا 35000 بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت و بیگەیەنێتە ملیۆنێكیش.
ئەمڕۆ لە ئیستانبووڵ، كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفرەریقا و ئۆراسیا بەڕێوە دەچیبَت و تێیدا ئەورووپا و كێشەی دراوەكەی و بەهاری عەرەبی و سەرماوسۆڵەی ڕووسیا، دەخرێنە بەر باسەوە.
لەو كۆڕبەندە ئابوورییە جیهانییەدا 1000 كەسایەتیی سیاسی و بواری ئابووری، لە نێویاندا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە فەرمی بانگهعێشت كراوە و یتَیدا بەشدارە.




