حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له هه‌وڵه‌كانى ئاشتى له توركیا ده‌كات

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه وه‌ك هه‌میشه پشتگیرى له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا ده‌كات. هه‌ر له‌و میانه‌دا په‌یامى به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئۆجالان كه ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمى پیرۆزكردنى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا له دیاربه‌كر خوێندرایه‌وه و تیایدا داواى كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و توندتیژى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد ده‌كات، به ئه‌رێنى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ده‌ستخۆشى و پشتگیریش له‌و هه‌نگاوه و هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه چ له لایه‌ن حكوومه‌تى توركیا و چ له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌ى كێشه‌كه‌دا ده‌نرێن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ هه‌ر هاوكارى و پشتگیرى و گێڕانى هه‌ر ڕۆڵێك له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى سیاسیانه و ئاشتیانه‌ى پرسى كورددا له توركیا ئاماده‌یه و هیوا ده‌خوازێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌وڵه‌كانى نه‌هێشتنى شه‌ڕ و توندوتیژى و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رییه‌وه پابه‌ند بن و ده‌رفه‌ت به‌و هه‌وڵانه بدرێت تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامى خوازراو.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
21ى ئازارى 2013




