ئۆجه‌لان داوای بێدەنگ کردنی چه‌كه‌كان و ئه‌ردۆغانیش پێشوازی له په‌یامه‌كه‌ی ده‌كات

کوردستانی باکور- KDP.info / دوای ئەوەی پێشتر ئاشکرا کرا کە سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە عەبدولا ئۆجەلان بە بۆنەی نەورۆزەوە وتارێک لەمەڕ هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و کورد بڵاودەکاتەوە. بە بۆنەی جەژنی نەورۆزیش ئەمساڵ بە شێوەیەکی جەماوەری و بە ئازادی بە ەبسداری سەدان هەزار هاووڵاتی کورد لە ئەستەنبۆل و سەرتاسەری کوردستانی باکور یادەکە بەڕێوەچوو. وه‌كو پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لەیەکەم رۆژی جەژنی نەتەوەیی کورد (نەورۆز) په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان) ئاشكرا كرا.
ئۆجه‌لان پێشتر په‌یامێكی به شاندی په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) كه سه‌ردانیان كردبوو، ڕه‌وانه كردبوو، ئه‌مڕۆیش په‌یامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن (سیری سورەییان)ـی په‌رله‌مانتاری (به‌ده‌په) خوێنرایه‌وه.
په‌یامه‌كه له به‌رده‌م هه‌زاران هاووڵاتی كورد له میانه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا له شاری ئامه‌د خوێنرایه‌وه و ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا وێرای پیرۆزبای له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد، داوای له پارتی كرێكارانی كوردستان كرد كه چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن و له توركیا بچێته ده‌ره‌وه و ئیتر له رێگه‌ی ئاشتی و خه‌باتی سیاسییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
لەهەمان کاتیش‌دا دوای خوێندنەوەیە پەیامەکەی ئۆجەلان لە گربوونەوە جەماوەرییەکەی ئامەد،سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی له‌و په‌یام و هه‌نگاوه كرد.
ئه‌ردۆغان لەمبارەیەوە ڕایگه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته‌ی ئۆجه‌لان گرنگه و خزمه‌تی گه‌وره به هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ دۆزی كورد له توركیادا ده‌كات.
لەتەک ئەوەشدا ئه‌ردۆغان ناراستەوخۆ رەخنەی لە ئاهه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی ئامه‌د گرت و گوتی: دەبووایە لەم ئاهه‌نگه گه‌وره‌یەدا ئاڵای توركیایشی تێدا هه‌ڵبدرایه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا، ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی ئیستیفزاز كه‌رانه‌یه.




