سەرۆك بارزانی لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا لەسەیرانگەکاندا بەشداری شادی و ئاهەنگەکانی جەماوەری كوردستان بوو

له یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنى نه‌ورۆزدا مسعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری شادی و سه‌یرانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بوو. ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه 21ى ئادارى 2013 له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنى نه‌ورۆزی و سەری ساڵی كوردیدا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له جه‌ژنی نه‌ورۆز و خۆشییەکانی خەڵک و جه‌ماوه‌ری كوردستان سه‌ردانی سه‌یرانگه‌كانی هه‌ناره و ته‌وسكه و كۆمه‌سپان له بناری سه‌فین و هه‌ردوو سه‌یرانگه‌ی جوندیان و بێخاڵ له ده‌ڤه‌ری سۆران كرد.
به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له جه‌ژن و شادی و سه‌یرانی هەموو پێکهاتەکانی كوردستاندا، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه له سه‌یرانگه‌كان بوون و وەکو هەموو ساڵێک به گه‌رمی پێشوازیان له سه‌رۆك بارزانى كرد.
له‌و بەسەرکردنەوەیەدا سه‌رۆك بارزانی له نزیكه‌وه دیداری له گه‌ڵ خه‌ڵك كرد و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی به خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان راگه‌یاند و به‌خێرهاتنی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌ب و گه‌شتیارانه‌ی كرد كه له باشور و ناوه‌ندی عێراق و وڵاتانی دراوسێ به مه‌به‌ستی به‌شداربوونیان له جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و هیوایشی خواست میوانان و برا عه‌ره‌به‌كان له سایه‌ی ئه‌و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له كوردستاندا هه‌یه كاتێكی خۆش بەسه‌ر ببەن، وه‌ك نه‌ریتێكی نه‌ته‌وه‌یی رۆژانی نه‌ورۆزی هه‌موو ساڵێك لەم رۆژەدا خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە روو دەسشت و دەر دەکەن و دەگەڵ سروشتی دڵڕفێنی كوردستان تێکەڵ دەبن و به شادی و سه‌یران و خۆشی جه‌ژنی نه‌ورۆزی خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن.
جێی باسە وەکو خەڵک ئاماژەیان پێ‌کرد به‌شداریكردنی سه‌رۆك له جه‌ژن و سه‌یرانەکان گوڕ‌و تینێکی دیکە دەداتە جەژنەکان و خەڵک پتر ئاسودە و ئارام و دڵنیا دەبنەوە ئەمساڵیش گەشت و سەیرانەکان بووەتە مایه‌ی دڵخۆشی و شادیی هاووڵاتیان و گه‌شتیاره عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان.




