٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوام چومسكی: ئەمریكا دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی قەبووڵ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

 نووسەری گەورە و رەخنەگری ئەمەریكا نوام چومسكی لە چاوپێكەوتنیكی تایبەتی  لە گەڵ نووسەری تورك ئایدوغان وەتەنداشدا باسی بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەڵوێستی ئەمەریكای لە بەرانبەر گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست كردووە.

چومسكی لەم چاوپێكەوتنەدا باسی مەسەلەی كورد و چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایشی كردووە و گوتوویەتی: یەكێك لە هۆكاری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر پشتگیری نەكردنی ئەمریكا لە كورد و دۆزی كوردە.

نوام چومسكی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمەریكا هیچ جۆرە سیاسەتێكی روون و ئاشكرای لە عێراقدا نییە و بە پێی بەرەژوەندییەكانی خۆی لە گەڵ روودا و پێشهاتەكاندا هەڵسوكەوت دەكات.

سەبارەت بە مەسەلەی دەوڵەتی كوردیش چومسكی باسی ئەوەی كردووە كە رەنگە پێشتر ئەمەریكا بەڵێنی پشتگیریكردن لە دەوڵەتی كوردی دابێت، بەڵام ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك ئەم بەڵێنەی خۆی جێبەجێ ناكات چونكە ئامادە نییە دان بە هەبوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردیدا بنێت.

سەبارەت بە سیاسەتی ئەمەریكا لە بەرانبەر دۆزی كورد لە توركیاش چومسكی گوتوویەتی: لە ساڵەكانی 1990دا لە توركیا دەوڵەت تیرۆرێكی یەكجار بێ ویژدانانەی لە دژی كورد پەیڕەو دەكرد و ئەمەریكایش ئاگاداری بارودۆخەكە بوو، بەڵام لە بەرانبەردا هەر خەریكی فرۆشتنی چەكی خۆی بە توركیا بوو و زۆر بە باشی دەیزانی كە توركیا ئەم چەكانە بۆ لە ناوبردنی كوردەكان بەكار دەهێنێت.

لە ساڵەكانی 1997یشدا سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمەریكا بیل كلینتون زۆرتر لە سەردەمی شەڕی سارد چەكی بە توركیا داوە و هەمیشە پشتگیری سیاسەتی توركیا لە بەرانبەر مەسەلەی كوردی كردووە و هیچ رۆژ یا هیچ جار نەمانبینی كە بەرپرسێكی ئەمەریكایی یا هیچ كەناڵێكی ئەمەریكایی باسی پرسی كورد و دۆزی كورد لە توركیا بكات. چونكە سیاسەتمەدار و بەرپرسانی ئەمەریكایی بە هیچ شێوەیەك ئامادەنین كە پشتگیری لە كەس یا لایەنێك بكەن كە بە پێی بەرەژوەندییەكانی ئەمەریكا نەبێت یا سوودی بۆ بەرەژوەندییەكانی ئەمەریكا نەبێت، هەر بۆیە ئەمەریكا لە توركیا بە هیچ شێوەیەك پشتگیری لە دۆزی كورد و چارەسەركردنی پرسی كوردی نەكردووە و ناكات بە پێچەوانەوە بۆ فرۆشتنی چەكەكانی خۆی پشتگیری لە سیاسەتە سەربازییەكانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كوردی كردووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار