٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێکەوەژیان : بڕیاری کتوپڕی راگرتنی هەڵبژاردن لە نەینەوا و ئەنبار بۆ مەبەستێکی سیاسییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  تایبەت بە  KDP.info /  لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێکەوەژیان کە پێکهاتووە لە هەشت لایەنی سیاسی کوردستان و وەکو تاکە لیستی هاوبەشی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەشداری دەکەن و دوو رۆژ پێش ئێستا رونکردنەوەیەکیان دەربارەی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی بەغدا دەرکردووە پێیان وانییە بارودۆخی پاریزگای نەینەوا و ئەنبار هی ئەوەبێت هەڵبژاردنەکانی تێدا هەڵبەوشێنرێتەوە و ئەمەی خوارەوەش دەقی رونکردنەیەکە کە دانەیەکی دەست KDP.info گەیشتووە:

دوێنی سێشەممە (١٩/٣/٢٠١٣) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی  بەرێز نووری مالیکی وبه ئامادەنەبوونی وەزیره كوردەكان و وەزیرانی عێراقیه و صدریەكان، بڕیارێکی کتوپڕی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن لە دوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار دەرکرد. بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئه‌نبار بۆ شەش مانگی تر دوا دەخرێت.
ئێمە لە (لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێکەوەژیان) پێمان وا نییە کە بارودۆخی ئەو دوو پارێزگایە ببێتە هۆکاری ئەوە، کە ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارە لەنەکاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان دەر بکات. جێی ئاماژە پێکردنە کە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ لە کاتێکدا لە عێراق بەڕێوەچوون، کە ژمارەیەک کرداری تیرۆریستی، تێکدەرانە و تەقینەوە ئەنجام دران، بەم حاڵەشەوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوون.
ئەوەی کە ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارە کتوپڕە دەردەکات، بۆ مەبەستێکی سیاسی دەگەڕێتەوە، ئەگەر تەقینەوەكان بیانۆن ئەوە زۆربەی تەقینەوەكان لە شاری بەغدایە و ئەگەر خۆپیشاندنەكان هۆكارە ئەوە خۆپیشاندان لەدەستوردا ڕێگا پێدراوە وناچێتە خانەی پشێوی وئاژاوەگێڕییەوە ، چونكە بە شێوازی ئاشتیانە ودور لە توندوتیژیە و ئێمەش لە (لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێکەوەژیان) ئەو بڕیارە بە نەگونجاو دەزانین و لەگەڵ دۆخی ئەو دوو پارێزگایەدا یەک ناگرێتەوە. ئەوە یەکەمین بڕیارە کە سەرکۆەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن لەو دوو پارێزگا دەری دەکات.
ئەو بڕیارە ئەو مەترسییەشی لێ دەکەوێتە، کە لە داهاتوودا ببێتە ڕێگەخۆشکەر و سەرەتایەک بێت بۆ بڕیاری تری لەو چەشنە و، پانتایییەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەی عێراقدا بگرێتەوە. ئێمە لە (لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێکەوەژیان) ئەو بڕیارە سیاسییە بە مەترسی دەزانین و حزب و لایەنە سیاسیییەکانی عیراقیش سەبارەت بەو بڕیارە و ئاکامەکانی ئاگادار دەکەینەوە.

لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێکەوەژیان (٤٦٩): ١- پارتی دیموکراتی کوردستان ٢- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ٣- بزووتنەوەی گۆڕان، ٤- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ٥- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ٦- حزبی شیوعی کوردستان، ٧- حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ٨- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان .
 

هەواڵی پەیوەندیدار