مسرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد بـــه‌بــۆنــه‌ی جــه‌ژنــی نــه‌ورۆز

به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌رساڵی كوردیه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییم ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه ئه‌م رۆژه‌یان لا جه‌ژنێكی نیشتمانییه.
جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ ئێمه هه‌ڵگری هێمای خۆراگری و به‌رده‌وامی و نوێبوونه‌وه‌یه، له‌م بۆنه‌یه‌دا ئاواته‌خوازم كه گه‌له‌كه‌مان له‌م ساڵه نوێیه‌شدا به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی و خۆراگری ڕووبه‌ڕووی هه‌موو پێشهاته‌كان ببێته‌وه و به‌ره‌و وه‌دیهاتنی ده‌سكه‌وتی زیاتر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌نگاو بنێت، ئاواتمانه جه‌نگ و خوێنڕشتن له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا كۆتایی پێ بهێت و گه‌لانی ناوچه‌كه به ئاشتی و ته‌بایی به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌ڤه‌رێكی پێشكه‌وتوو و پڕ له خۆشی و كامه‌رانی هه‌نگاو بنێن.
گه‌له‌كه‌مان له‌م رۆژانه‌ی جه‌ژندا به ئاسوده‌یی و دوور له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، بۆیه جێگه‌ی خۆیتی كه له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌ستخۆشانه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو خوشك و برا ئازیزه‌كانمان له ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێم و پۆلیس و پێشمه‌رگه بكه‌ین، كه به شه‌ونخونی و ماندووبوونیان ئه‌م كه‌شه ئارامه‌یان بۆ هاووڵاتیانمان به‌دیهێناوه.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایی و رێزی تایبه‌تم ئاراسته‌ی خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م، نه‌ورۆزێكی پڕ له خۆشی و كامه‌رانی بۆ هه‌موو لایه‌ك به ئاوات ده‌خوازم.
هه‌میشه شاد بن و وڵات هه‌ر ئاوه‌دان.
مه‌سرور بارزانی
2013/3/20




