هه‌ولێر.. به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رێوره‌سمى هه‌ڵكردنى ئاگرى نه‌ورۆز به‌رێوه‌چوو

هەولێر- له چوارچێوه‌ى فیستیڤاڵى ئازادى و نه‌ورۆز كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه؛ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ به ئاماده‌بوونى به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كۆنسوڵ و میوانانى بیانى و ژماره‌یه‌كى گه‌لێ زۆرى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه؛ ئاهه‌نگى هه‌ڵكردنى ئاگرى نه‌ورۆز به‌رێوه‌چوو .
له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ووته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تێیدا تیشكى خسته سه‌ر پیرۆزى ئه‌م رۆژه به‌نرخه و پیرۆزبایی خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو گه‌لى كورد و سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌لانه كرد كه پێش دووهه‌زار و حه‌فسه‌د ساڵ له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد له‌ژێر ده‌ستى و زوڵم و سته‌مكارى رزگاریانبووه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه به ژێرده‌ستى و زوڵمى دیكتاتۆریه‌ت قه‌بولأ ناكه‌ین و هه‌مدیسان جه‌ختى كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ى گه‌لى كورد له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه ناروخێت و هۆشدارى دایه ته‌واوى نه‌یارانى كورد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زوڵم و سته‌مكارى ئه‌وان قه‌بوڵ ناكرێت.
له دوا وته‌كانیدا سه‌رۆك بارزانى به زمانى عه‌ره‌بى به‌خێرهاتنى ته‌واوى سه‌رۆك زانكۆكانى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى كرد، كه به مه‌به‌ستى چل و شه‌شه‌مین كۆنفرانسى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى له شارى هه‌ولێر سه‌ردانى كوردستانیان كردووه.
دواتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانى ئاگرى نه‌ورۆزى كرده‌وه و یاریه ئاگرینه‌كانیش له سه‌ماى هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد. دواتر ئاهه‌نگ به ده‌نگى چه‌ند هوونه‌رمه‌ندێن به‌رده‌وام بوو.
ده‌قى ووته‌ى سه‌رۆك بارزانى




