٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسوڵخانەی‌ گشتیی‌ ئه‌مه‌ریكا لە هەولێر جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز له‌ خه‌لكى عێراق پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ کونسوڵی‌ گشتیی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ناوی‌ گه‌لی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز ده‌كات و هیوای‌ نه‌ورۆزێكی‌ خۆش بۆ عیراقییه‌كان ده‌خوازێت، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گرنگیی‌ تایبەتی‌ کلتوریی‌ و مێژوویی‌ ساڵی‌ نوێ لای‌ خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەزانین
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ، پۆڵ سەتفین کونسوڵی‌ گشتیی‌ کونسوڵخانەی‌ گشتیی‌ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر پیرۆزبایی جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز له‌ عیراقییه‌كان ده‌كات.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەند دەمێنیتەوە بە پاڵپشتیکردنی‌ هەموو خەڵکی‌ عیراق لە بنیاتنانی‌ عیراقێکی‌ دیموکراسیی‌ و ئازاد و فیدڕاڵ و فرەیی‌ و گەشەسەندوو".


ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌یه‌:
پەیامی‌ کونسوڵی‌ گشتیی‌ پۆڵ سەتفین بە بۆنەی‌ جەژنی‌ نەورۆزەوە
بەناوی‌ خەڵکی‌ ئەمریکا و کونسوڵخانەی‌ گشتیی‌ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر ، نەورۆزێکی‌ خۆش بۆ هەموو عیراقیەکان  دەخوازم.

 ئێمە بە گرنگیی‌ تایبەتی‌ کلتوریی‌ و مێژوویی‌ ساڵی‌ نوێ لای‌ خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەزانین. زیاتر لە 3000 هەزار  ساڵە نەورۆز  وادەی‌  هیوا و نوێبوونەوە بووە. گیانی‌ خۆشەویستیی‌ و خێزان و دۆستایەتیی‌ بەقوڵیی‌ لە ناو کلتور و نەریتە دەوڵەمەندەکانی‌ نەورۆزدا ڕەنگیداوەتەوە  وهەروەها بەڵێنی‌ هاوبەشمان بە دونیایەکی‌  باشتر وەبیردێنێتەوە.
 
خەڵکی‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی‌  لەگەڵتاندا  پێشوازی‌  ئەم ساڵە نوێیە دەکەن و چاوەڕوانی‌  بەهێزترکردنی‌ بەردوامی‌ دۆستایەتی‌ نێوانمانن. ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەند دەمێنیتەوە بە پاڵپشتیکردنی‌ هەموو خەڵکی‌ عیراق لە بنیاتنانی‌ عیراقێکی‌ دیموکراسیی‌ و ئازاد و فیدڕاڵ و فرەیی‌ و گەشەسەندوو. دووبارە پیرۆزبایی‌ ساڵی‌ نوێ و نوێبوونەوەی‌ بەهارتان لێدەکەم. نەورۆزتان پیرۆز بێت

هەواڵی پەیوەندیدار