حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ژنى نه‌ورۆز لە هەموولایەك پیرۆز ده‌كات

به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردییه‌وه، جه‌ژنى ئازادى و به‌هار و بووژانه‌وه‌ى ژیان، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایى له خانه‌واده و كه‌سوارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و هه‌موو گه‌لى كورد و ته‌واوى كوردستانیان له هه‌ر كوێ بن؛ ده‌كه‌ین.
هیوادارین جه‌ژنى نه‌ورۆز ببێته جه‌ژنى خۆشى، كامه‌رانى، پته‌وبوونى پێكه‌وژیان و لێبورده‌یى و به‌دیهاتنى هه‌موو ئومێد و خه‌ون و خۆزگه‌كانى كوردستانیان له سه‌ركه‌وتن، ئازادى، ڕزگارى و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا جارێكى دیكه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر خزمه‌ت و كار و به‌رنامه و هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى و ئاوه‌دانى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر به كوردستانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دووباره جه‌ژنى نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌كتان پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشى و ئازادى بێت.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
20ى ئازارى2013




