پێشبینی دەكرێت رۆژانی یەكەم و دووەمی نەورۆز كەشوهەوا ئاسایی بێت و سێیەم رۆژ باران ببارێت

هەولێر – تایبەت بە KDP.info / بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لە رۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاودەكاتەوە كە تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی كە پێشبینی دەكرێت رۆژانی یەكەم و دووەمی نەورۆز كەشوهەوا ئاسایی و جێگیر بێت و رۆژی سێیەمی نەورۆز باران ببارێت.
لە راگەیەنراوەكەدا بەجیا پێشبینییەكانی چوار رۆژی ئایندە كە جەژنی نەورۆزە ئاماژەی پێكراوە كە كۆپیەكی بۆkdp.infoنێدراوەو تیایدا هاتووە:
رۆژی پێنچ شه‌م
به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه په‌ستۆی هاتوو له توركیاوه پێشبینی ده‌كرێ كه‌ش وهه‌وا جیگیر بێت وئاسمان ساماڵ بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌وری به‌رز وناوه‌ندی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكووری رۆژئاوا ده‌بێت به‌خێرایی (5-10)كم/س.
رۆژی هه‌ینی
به‌رزه پاڵه په‌ستۆی هاتوو له توركیاوه ده‌كشێته‌وه به‌هۆی هاتنی نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست كه ده‌بێته هۆی گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا له نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو به‌بێ باران وبه‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پله‌كانی گه‌رما وئاراسته‌ی باش له‌گۆراندایه به خێرایی (5-10)كم/س.
رۆژی شه‌ممه
كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه پاڵه په‌ستۆی هاتوو له ده‌ریای ناوه‌راست ده‌ست پێده‌كات كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ باران بارین له كاتی ئیًواره‌دا وئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باشوری رۆژهه‌ڵات به خێرایی (10-20)كم/س.
رۆژی یه‌ك شه‌م
كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست به‌ردوام ده‌بێت كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ باران بارینی له‌كاته‌كانی رۆژدا وهه‌وره تریشقه ونزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما وئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری رۆژهه‌ڵات ده‌بێت به‌خێرایی (20-30)كم/س.




