پەرلەمانتارێکی کورد: لەم بارودۆخەدا ئەستەمە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بارودۆخی عێراق ھەم لەڕووی ئەمنی و ھەم لەڕووی سیاسی لەبار نییە بۆ ھەڵبژاردن ئەمە واقعە، بەڵام لیستی دەوڵەتی قانون بەحەزی خۆی بڕیاردەدات کە ئەم بڕیارەشی داوە نەکورد ئامادەبووە و نە لیستی عێراقییەش.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ناکرێن ئەم ھەموو کێشە لە عێراق ھەیە ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، گەر کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان پێش چەند رۆژێک ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە، بەڵام بارودۆخی عێراق لەبار نییە لەڕووی ئەمنی و سیاسی بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران ھەڵبژاردنی دواخستووە.
ئەبوبەکر رونیشیکردهوە، ئەستەمە دوای شەش مانگی دیکەش ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، تاوەکو ئەو قەیرانانەی لە عێراق ھەیە چارەسەر نەکرێت.
دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بیانووی نالەباری رەوشی ئەمنی بۆ شەش مانگی دیکە دواخست، لەکاتێکدا بڕیاربوو مانگی داھاتوو ئەنجابدرێت.




