سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه تیرۆستییه‌كانی به‌غدا و كه‌ركووكی ئیدانه کرد

به داخه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئاداری 2013 زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له به‌غدا و كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵات روویاندا، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆستیانه ده‌كه‌ین، داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كانیش ده‌كه‌ین به جدی كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وی میكانیزمی دابینكردنی ئارامی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
19/3/2013




