٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی : داواكارم هەموو هاووڵاتیان بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-   KDP.info/  پارێزگاری سلێمانی داوا لەهاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكات بۆ زیاترسه‌لماندنی جەژنی نەورۆز وەك جەژنێكی نەتەوەوی و رەنگدانەوەی كوردایەتی لەم جەژنە پیرۆزەدا، هاووڵاتیان بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن و رۆژانی نەورۆز ئۆتۆمبێلەكانیان بەئاڵای كوردستان برازێننەوە.


دەقی پیرۆزبایی بەرێز پارێزگار


هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی، بەناوی خۆم و پارێزگای سلێمانییەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەم بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی نەتەوەیمان نەورۆز و ساڵیادی راپەرین و ئازادكردنی شاری كەركوكی ئازیزو سەری ساڵی كوردی ، هیوادارم ئەم یادە نەتەوەییانە ببێتە هاندەری زیاترمان بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە نەتەوەكەمانئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەمان.

هەر بەم بۆنەیەوە داواكارم  تاك بەتاكی هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگاكەمان  بۆ چەسپاندنی زیاتری جەژنی نەورۆز وەك جەژنێكی نەتەوەی و شا جەژنی كوردستان، بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن و شوفێرانی بەرێز ئۆتۆمبێلەكانیان بە ئاڵای جوانی كوردستان برازێنەوە، كە بێگومان ئەم كارە بۆ بەخشینی سیمایەكی تەواو نەتەوەیی بە جەژنەكەمان بایەخی زۆری هەیەو  دڵنیاشم لەدڵسوزی و هەستی كوردانەی هاووڵاتیانی خۆشەویست بۆ رایی كردنی ئەم ئەركە پیرۆزە..هیوام نەورۆزێكی پڕ لەخۆشیە بۆ هەموو لایەك دووبارە نەورۆزتان پیرۆز و كوردستان هەر ئاوەدان....

     بەهرۆز محەمەد ساڵح

     پارێزگاری سلێمانی

هەواڵی پەیوەندیدار