٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرانسیسكۆ مۆتا ستایشی ڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كرد بۆ پێشخستنی رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێَمی كوردستاندا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە د. دیندار زیباری لە گەڵ نوێنەری كۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە. لە دیدارێكی نێوان هەردوو لادا، فرانسیسكۆ مۆتا نوێنەری كۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سوپاس و پێزانینی یونامی دەربڕی بۆ ئەو هاوكاری و ئاسانكارییانەی بۆ كارەكانی یونامی ئەنجامی دەدات لە هەرێمی كوردستان و ستایشی رۆڵی حكەومەتی هەرێمیشی كرد بۆ ئەو هەنگاوەكانەی كە دەینێت لە پێناو زیاتر پێشخستنی رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێَمی كوردستاندا.

پاشان ئاماژەی دا بە گرنگی راگایەندنی دەستەی پلانی كاری هەرێم بۆ مافی مرۆڤ لە لایەن حكوومەتی هەرێم و گوتی:  پێویستە پەرلەمان هاوكار بێت لە هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی كە لە ئەنجامدا لیژنەكە بە پێویستی دەزانێت هەمواربكرێنەوە بە شێوەیەك لە ئاست ستانداردی نێودەوڵەتی بێت، هەروەها پاڵپشتی یونامی بۆ سەركەوتنی ئەو پلانی كاری هەرێمی بۆ مافی مرۆڤ دووپات كردەوە بە پێشكەش كردنی پێشنیار و راسپاردە بە ئامانجی زیاتر بەرەو پێشبردنی دۆخی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان.

لە بەرانبەر ئەمەدا یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە جەختی لە سەر هەموو ئاسانكاریەك بۆ كارەكانی پلانی كاری هەرێمی بۆ مافی مرۆڤ کردەوە و  پەرۆشی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی خستە ڕوو لە پێناو چەسپاندنی هەموو ئەو یاسایانەی كە خزمەت بە مافی مرۆڤ دەكەن كە دواتر پاڵنەرێكی بەهێزن بۆ نیشاندانی رووی راستەقینەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان. لەلایەكی دیكەوە، ئاماژەی دا بەوەی كە دەكرێت یونامی یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیاریكردنی كەموكورتییەكان و هەوڵدان بۆ باشتركردنیان. لە لایەن خۆشیەوە فرانسیسكۆ مۆتا ئەوەی خستەڕوو كە لە هیچ  وڵاتێكدا رەوشی مافی مرۆڤ بێ‌ كەموكورتی نییە، لە گەڵ ئەوەشدا لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی باش نراوە بەرەو چەسپاندنی بنەما نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و دەكرێت حكوومەتی هەرێم لە رێگەی جێبەجێكردنی هەندێ‌ یاسای وەك نەهیشتنی بێكاری، پاراستنی منداڵ، هەروەها كەم ئەندامان بواری پاراستنی مافی مرۆڤ بەروە پێشەوە ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار