بەغدا... لە ئاکامی چەند ته‌قینه‌وەیەکدا 56 شه‌هید و 200 بریندار بوون

بەغدا- KDP.info/ بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەنجامی ژمارەیەک تەقینەوە و کاری تیرۆریستی‌دا کە لە بەغدا ئەنجام درا، ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی. ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ماوەیەکە لە بەغدا و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکوومەتی بەغدا لە زیاد بوون دایە. سەرچاوەکان ئاماژەیان کردووە له ئاكامى زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وهی ئەمڕۆ له به‌غدا 56 كه‌س شه‌هید بوون و 200 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى عێراقى رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ حه‌وت ئۆتۆمۆبێلى بۆمبڕێژكراو له به‌غدا ته‌قینه‌وه و به گوێره‌ى ئاماره‌كانیش له ئه‌نجامدا لایەنی كه‌م په‌نجاو شه‌ش كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 200 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون كه زۆربه‌یان له ناوچه شیعه نشینه‌كان بوون.




