موقته‌دا سه‌در: دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیكتاتۆریه‌تی مالكی ده‌سه‌پێنێت

بەغدا - KDP.info/له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رانبه‌ر به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانى پارێزگه‌كانى ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵى عیراقه‌وه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شى نێوان هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌لى عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره زوڵم و سته‌مێك دووچارى برا سونییه‌كان ده‌بێته‌وه كرده‌وه.
سەدر ئەوەشی خستۆتە روو کە ئەوەی دەنگیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن داوە زولمیان لە عێراق و شیعەش کردووە و هەروەها ئەم بڕیارەی مالکی کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە، هەلومەرجێکی دیکتاتۆری دەسەپێنێت. هەروەها گوتیەتی لە باشور خاکی عێراق دەفرۆشرێت و بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە قاعیدە پارێزگاکانی باکور و رۆژئاوای عێراقیان کۆنترۆل کردووە.




