پەرلەمانتارێکی عێراقییە: خۆپیشاندانەکان رێگرنین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان

بەغدا- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی عێراقییە بەدووریزانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە هەموو عێراق ئەنجام بدرێت بە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەواشەوە کە دەگاتە 14پارێزگا.
عەبدولزیاب عجێلی پەرلەمانتاری ئیتیلافی عێراقییە لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی ئەخباریەی راگەیاند: زۆربەی پارێزگاكانی عێراق کێشەیان نییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان جگە لە پارێزگای ئەنبار نەبێت، وەکو ئەوەی ئێستا روودەدات هەموو پارێزگاکان هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت ، پێشی وایە هەڵبژاردن دوا ناخرێت لە ئەنبار و نەینەوا.
هەروەها گوتیشی: باری ئەمنی و خۆپیشاندانەکان رێگرنین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەنیا بەشێک لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا ئارامی بەخۆیەوە نابینێت چونکە چەند پاڵێوراوێکان تێدا کوژراوە.




