پەرلەمانتارێکی کورد: لەبەر دوو ھۆکار لەکۆبوونەوەی دوێنێ ھیچ بڕیارێک نەدرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوێنێ بۆ جاریدووەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی بەغدا کۆبووە و لەو کۆبوونەوەیەدا ھیچ بڕیارێک نەدرا و بەکراوەیی مایەوه بۆ ئەوەی زیاتر راوێژ بکرێت و بگەنە ھەڵوێستێکی یەکگرتوو، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: لەبەر دوو ھۆکار لەکۆبوونەوەی دوێنێ ھیچ بڕیارێک نەدرا.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoرایگەیاند: کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان بەکراوەیی مایەوە لەبەر دوو ھۆکار، یەکەمیان رەنگە زۆر بیرو بۆچوون ھەبێت و پێویستی بەڕاوێژکردنی زیاتر ھەبێت، ھۆکاری دووەمیش دەرفەتدان بێت بە لیستی دەولەتی قانوون بۆئەوەی پێداچوونەوە بەخۆی بکات، ھەر بۆیەش ھیچ بریارێک نەدرا .
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی شیعە بودجەی پەسەند کرد بەبێ لەبەرچاوگرتنی داواکارییەکانی کورد، سەرکردایەتی کورد بڕیاریدا وەزیرەکانی بگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان تائەوکاتەی لایەنەسیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاوێژدەکەن ودهگەنە ھەڵوێستێکی یەکگرتوو لەبارەی ئەم پرسە.




