٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك .. لە دوو هێرشدا بەڕێوەبەری دوو بنكەی پۆلیس برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info  / لەدوو هێرشدا كە لەرێگەی بۆمبی چێندراوەوە جێبەجێكران، بەڕێوەبەری دوو بنكەی پۆلیس لەپارێزگەی كەركوك برینداربوون، سەرچاویەکی پۆلیس لە پارێزگای کەرکووک کە نویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێندراو لەسەر رێگەی نزیك گوندی مەرعی سەربە قەزای دوبز تەیوەتەوە، ئەو سەرچاوەی پۆلیس راشیگەیاند: کە بۆمبەكان ئۆتۆمبیلی بەڕێوەبەری پۆلیسی گوندی مەرعی ئیبراهیم محەمەد یان كردوەتە ئامانج‌و بەهۆیەوە ئەو بەرپرسە برینداربووە،  هاوكات لەسەر رێگەی گوندی پەلكانە بۆمبێكی چێندراوی دیكە بە كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسدا تەقیوەتەوە‌و بەهۆیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحییەی سەرگەڕان عەقید عەلی دەروێش برینداربوو،لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەكەركوك چوار كەسیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار