یەکێتی ئەورووپا وردەکاری زیاتر بۆ پێشنیارەکانی بە ئێران دەدات

تورکیا -KDP.info/ پاش کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئێران و گرووپی وڵاتانی 1+5 لە ئەستەمبۆڵ، یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: لایەنی ئەرووپا لەو کۆبوونەوەیەدا وردەکاریی زیاتریان لەبارەی پێشنیارەکانیان پێشکەش بە شاندی ئێرانی کردووە، بەپێی هەواڵی رۆیتەرز یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی داوە کە شاندی گرووپی 1+5 کە لە ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا، چین و ئەڵمانیا پێکهاتوون، وردەکاریی زیاتریان لەبارەی پێشنیارەکانیان بە شاندی ئێرانی پێشکەش کردووە، بەڵام هیچ باسێکیان لە کاردانەوەی ئێران و بەرەوەپێشچوونی دانوستانەکان نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە هەردوولا رێککەوتوون دانووستانەکانی نێوانیان درێژەی دەبێت.




