تائێستا شەش پالێوراو لەپارێزگای موسڵ کوژراون و14دیکەش لەخۆ کاندید کردن پەشیمان بونەتەوە

موسڵ - تایبەت بەKDP.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoڕاگەیاند: رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی دەروات بەتایبەت لەو کاتە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: لە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان تاوەکو ئێستا شەش کاندید کوژارون و14دیکەش لەترسی کوشتنیان لەخۆ کاندیدکردن پەشیمان بۆنەتەوە.
مەموزینی ئاماژهی ئهوهشكرد ئەو کاندیدانە کوژاراون وئەوانەی پەشیمانیش بۆنەتەوە ھیچیان کورد نەبونەو ئێمە بەردەوامین لە بانگەشەی خۆمان و لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان له پارێزگای موسڵ زۆر بەھێزە.
لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان کە لەھەشت پارتی کوردی پێک دێت و بەیەک لیستی بەشداری لەھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن و44کاندیدیان ھەیە.




