٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار دراوە ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەھۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی بۆ شەش مانگی دیکە دوابخرێ، لەبەرامبەردا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەربەست مستەفا بەkdp.infoڕاگەیاند: تائێستا بەرفەرمی ئەم بڕیارەیان بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام ئاساییە لای ئەوان بۆ ھەر کاتێک دوابخرێ، ئەوان وەکو کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە.

سەربەست مستەفا گوتیشی: ئەوان وەکو کۆمسیۆن ئامادەکاری تەوایان کردووە بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا ھەڵبژاردنەکان ئەنجامبدەن، بەڵام رەوشی ئەمنی لەبار نییە ڕەنگە ھۆکارەکەش ھەر ئەمە بێت .

مستەفا رونیشیکرده‌وە، تاوەکو ئێستا دیار نییە تەنھا لەپارێزگاکانی ئەنبار وموسڵ دواخراوە یاخود ھەموو عێراق، چونکە ھەواڵی جۆراجۆر لەم بارەیەوە بڵاو بۆتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕوی ھونەری وئیداری ومالی ئەوان ئامادەن لە مانگی داھاتوو ھەلبژاردنەکان ئەنجام بدەن.

بڕیار بوو لە مانگی داھاتوو رۆژی20/4/2013ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی عێراق بەڕێوە بچێت .

هەواڵی پەیوەندیدار