٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هاوكاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و هاتوچۆ و ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی تر، پلانێكی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز دادەڕێژێت.

عەقیدی مافپەروەر عەبدولقادر محەمەد حەسەن وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاشكرای كرد كە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و هاتوچۆ و ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان، پلانێكی ئەمنیی بۆ هەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆژ داڕشتووە.

عەقید عەبدولقادر دەڵێت: لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانمان لە ناوشار لە ئامادەباشی تەواودا دەبن و رێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەیشی خستە روو كە وێڕای مەفرەزەی گەڕۆك كە لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكەیان لە سەیرانگاكانیشدا رێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار