ئەندامێكی كوتلەی ئەحرار: ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و باقر جه‌بر و هادی عامری و عه‌لی ئه‌دیب كاندیدی به‌هێزن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

جه‌واد حه‌سناوی ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند كه كوتله‌كه‌ی هیچ كه‌سێك بۆ جێگره‌وه‌ی مالكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید ناكات و روونیكرده‌وه كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و باقر جه‌بر سولاغ و هادی عامری و عه‌لی ئه‌دیب كاندیدی به‌هێًزن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته .
حه‌سناوی به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و جێگره‌وه‌ی مالكی له ره‌وتی سه‌در نابێت به‌ڵكو له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌بێت هه‌رچه‌ند كوتله‌ی ئه‌حرار له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه به‌لام هیچ كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ناكات .
روونیشیكرده‌وه كه كوتله‌ی ئه‌حرار ئامانجی لادانی مالكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له ره‌وتی سه‌در له شوێنی ئه‌و دابنێت به‌ڵكو ئامانجی چاكسازی و وه‌ستانه دژ به‌م كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت ببێته كه‌سێكی دیكتاتۆر .
جه‌واد حه‌سناوی راشیگه‌یاند كه كه‌سایه‌تی زۆر هه‌ن له ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی كاری كردووه‌و كاره‌كانی باشتر ده‌بێت له مالكی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و باقر جه‌بر سۆلاغ سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی و هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌و عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری خویچندنی بالا كاندیدی هه‌ر به‌هێزن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌یران .




