ئوسامە نوجیفی: وەزیرانی عێراقییە ناگەرێنەوە ناو حکوومەت

بەغدا-KDP.info/سه‌رۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ره‌تی ده‌کاته‌وه وه‌زیره‌کانی لیستی عێراقییە بگه‌رێنه‌وه ناو حکوومه‌ت و پێیوایە ئاڕاسته‌کە بۆ بە كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه لە حکوومەت دەڕۆن، ئوسامە نۆجێفی به ماڵپەری ئەمری راگه‌یاندووه: داواكاری به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتله‌گ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی عێراقییه بۆ حكوومه‌ت، گوزارشت له تێگه‌شتنی خۆی ده‌كات نه‌ك لیستی عێراقییه، چونكه به‌ره‌ی دیالۆگ لایه‌نێكی بچوكی ناو لیستی عێراقییه‌یه، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، کە وەزیرانی عێراقییە ناگەڕێنەوە و داواكارییه‌كانیش لە لیستی عێراقییە به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕوات، کە دوای كشانه‌وه‌ی رافیع عیساوی له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو وه‌زیره‌كانی عێراقییه له‌حكوومه‌ت بكشێنه‌وه .




