له په‌رله‌مانی سوێد سیمینارێكى تایبه‌ت به ژنانی ئه‌نفال ساز ده‌كرێت

واچاوەروان دەكرێت رۆژی پێنج شەمە 7ی ئەم مانگانە لەپەرلەمانی سوێد لەژێر ناونیشانی ژنانی ئەنفال سیمینارێك سازبكرێت، جێكای باسە سیمینارەكە به‌هاوكارى ئامینه كاكه باوه، په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى سوێد، په‌رله‌مانتار ئانیکا لیله‌میتس له پارتی ژینگه له په‌رله‌مانی سوێد به‌ڕێوه‌چێت.
له‌و سه‌میناره‌شدا هه‌ر یه‌ك له ئه‌فراش ئه‌سه‌د – کوردی فه‌یلی، په‌یام ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاڵا تاڵه‌بانی، په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپەیمانی كوردستانی له په‌رله‌مانى عێراق و عه‌داله‌ت عومه‌ر، شاره‌زا له بواری ئه‌نفال بەشداردەبن تێیدا.




