٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هانزبلێکس: جەنگی 2003 عێراق هەڵەیەکی کوشندە بووە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-KDP.info/هانز بلێکس سەرۆکی تیمی پشکێنەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چەکی کۆمەڵکوژییەکانی عێراق لە وتارێکدا بۆ (سی ئێن ئێن) تێدا ئاشکرایکردووە: کە جەنگی عێراق هەڵەیەکی کوشندەبووە و هاوکات پێشێڵی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بووە، ئەو دیپلۆماتکارە سویدییە، باسی لەوەشکردووە : کە پێش سێ رۆژ لە دەستپیکردنی جەنگەکە بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگاداری کردۆتەوە، کە جەنگی عێرق دەست پێدەکات و داوای کشانەوەی تیمی پشکنەرانی نێودەوڵەتی لە عێراقی لێکردبوو، هانز بلیکس، نهێنی سەرهەڵدانی جەنگەکەی ئاشکرا دەکات پێوایە هیچ چەکێکی کۆمەڵکوژی لەعێراق نەبوو، کە بیانوی هەڵگیرسانی جەنگی بۆ کرا، بەڵکو ئامانجی سەرەکی لە دوو بوار سەرچاوەی گرتبووە، یەکەمیان گواستنەوەی عێراق بۆ بەرەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە دژ ئێران و هەروەها دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی تا ببێتە نموونە لە رۆژهەڵاتی ناوەرست دا، کە دواتر هیچ لەو ئامانجانە نەهاتە دی بەڵکو بەغدا لە بری هاوپیمانی لەگەڵ واشنتۆن، بوو بە هاوپەیمانی نزیکی ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار